ZNA – هەولێر
پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ سێ خانمە شێوەکار لە هەولێر کرایەوە.
لە پێشانگەکەدا هەریەک لە شێوەکاران سارا تەڵایی، مارینا ئەلخەتیب و یاسمین ئەلخەتیب بەشداربوون و بەرهەمەکانیان خرانەڕوو.
بەشێک لە کارە هونەرییەکان گوزارشتووبوون لە سرووشت و بەشێکیشیان لەبارەی ئافرەتان بوو.
ئەو چالاکییە هونەرییە لە گەلەری جیهان ئاڕت لە زانکۆی جیهان لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |