English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. بەشیر حەداد: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان
2021-01-17 [07:11 AM]

ZNA-هەولێر


پێویستە ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگە کە بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو بکرێنەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بابەتی دابەزینی بەهای دینار لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا نەبووە و ئەو کارە لەلایەن حکومەت و بانکی ناوەندی عێراقەوە کراوە و بە پێویستیشی زانی قەرەبووى ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگە بکرێتەوە کە بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 13 ى 1 ى 2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەدادەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی دەکرد رایگەیاند، بابەتی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران دا نەبووە و پەیوەندی بە حکومەتی فیدراڵی و بانکی ناوەندی عێراقەوە هەبووە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە زیانیان پێکەوت بەتایبەت جووتیاران و بەڵێندەران .
دکتۆر بەشیر حەداد، بە پێویستی زانی حکومەتی فیدراڵ قەرەبووی ئەوان کەسانە بکاتەوە کە بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە زیانیان بەرکەوتووە و داواشی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە چارەسەری ئەو بابەتە بکەن وحکومەت ناچار بکەن بۆ ئەوەی بەشێک لە بودجە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگە دیاری بکات.
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ''سەرەتا و پێش هەموو شت پێویستە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان''، و داواشی لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد بەزووترین کات کێشەکانیان چارەسەر بکەن و پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە.
حەداد ئاماژەشی بەوەدا کە حکومەتی فیدراڵی لەبەرامبەر شایستە داراییەکانی جوتیاران زۆر کەمتەرخەم بووە و پێویستە شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند کە شەهیدانی هەڵەبجە و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هیچ جیاوازییەکیان نیە لەگەڵ شەهیدانی ناوچەکانی دیکەی وڵات و بە پێویستی زانی حکومەتی فیدراڵ قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad