ZNA-هەولێر بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ئێوارەشەوە دەبێتە هەوری تەواو و باران دەبارێت، سبەینێش هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ پلە و نزمترین نۆ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە حەوت و دهۆک ١٢ بە پێنج و کەرکوک ١٨ بە حەوت پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٠ بە هەشت پلە، دهۆک ١٠ بە شەش، لە کەرکوکیش ١٦ بە نۆ پلە دەبێت.
   
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |