English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پێش مانگی سێ پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان دەکات
2021-01-17 [11:03 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێش دەست پێکردنەوەی وەرزی بەھارەی پەرلەمانی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئەرشەد حسێن لۆلانی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیارە پێش مانگی سێ و دەست پێکردنی وەرزی بەھارەی یاسادانان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکات.

ھەروەھا ئەرشەد حسێن لۆلانی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ١ی ٣ی ٢٠٢١، وەرزی بەھارەی یاسادانان دەست پێدەکاتەوە و ئەولەویەتی کارەکانیشیان بۆ تیپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپاردبوو، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شەفافیەت و چاکسازی لە داھات و خەرجییەکاندا.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad