ZNA - ههولێر
وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ئهنفلهوهنزای باڵندە كۆدەبێتەوە و ھەرچی رێكارێك پێویستە بۆ رێگریكردن لەو ئهنفلهوهنزای باڵنده، دەگیرێتە بەر كه ئێستا له عێراق بڵاوبووهتهوه.
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان حوسێن حەمە كەریم، رایگهیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ لیژنەی ئهنفلهوهنزای باڵندە لە ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێدا تاووتوێی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئهنفلهوهنزای باڵندە دەكەن، كە ئێستا لە عێراق بڵاو بووەتەوە.
حەمە كەریم گوتیشی، لەو كۆبوونەوەیەدا تاووتوێی ھەموو رێكارەكان دەكرێت بگیرێنە بەر، بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە بكرێت.
ناوبراو باسی لەوەش كرد: "ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشییە لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە و ھەرچی پێویست بێت دەیكەین بۆ ئەوەی ئەو پەتایە لە ھەرێم بڵاو نەبێتەوە".
KDP.info
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |