ZNA- هەولێر
بۆمبێكی چێندراو لە گوندێكی سەر بە قەزای شنگال تەقینەوە بەهۆییەو ههشت سەربازی عێراقی و هاووڵاتییەک، كوژران.
مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال، بە ئاژاسی هەواڵی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە ۱۷ـی ۱ــی ۲۰۲۱، بۆمبێکی چێندراو لە گوندی (شەرائیحی باكوور)ی سەر بە شنگال تەقییەوە چەند قوربانیەکی لێکەوتەوە
مەحما خەلیل گووتی: لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، حهوت سەرباز، فەرماندەیەکی سوپا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: "تیمی ئەندازیاریی سەربازی ویستوویانە ئەو بۆمبە چێندراوە بۆ شوێنێكی دیكە بگوازنەوە، بهڵام بۆمبەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە"،بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەرێوەبەری پۆلیسی شنگالهوه بە مهحما خهلیل دراون: "هەشت لە کوژراوەکان سەر بە ئەندازیاری سەربازی عێراقین و پێکدێن لە: فەرماندەی فەوجی ئەندازیاری کە پلەی موقەدەمی هەیە لەگەڵ حهوت لە پاسەوانەکانی و کەسێکی سڤیل".
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |