ZNA- هەولێر
لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق داوای داخستنی سنوور له‌گه‌ڵ وڵاتانی درواسێ ده‌كات
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگە لە هاتنی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا بگیرێت، دوو هه‌فته سنووری نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ دابخرێن.
جه‌واد موسه‌وی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی قه‌یران له ئەنجومەنی نوێنەران به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراقی رایگه‌یاندووه، ئەو رێکارانەی حكوومه‌ت بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتوونیەتەبەر هه‌نگاوی باشن، به‌ڵام به‌شێك له هاوڵاتیان پابه‌ند نین و له كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌وام و سنووره‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاتانی دراوسێ هه‌ر كراوه‌ن.
موسه‌وی داوا ده‌كات، بۆ 14 رۆژ سنووره‌كان بەمەبەستی پێشگیری کردن لە تەشەنەسەندنی نەوەی نوێی کۆرۆنا له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی دراوسێ دابخرێن.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |