ZNA- هەولێر
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.
جومانه غولای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ناوی ٥٢ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی و ١٩ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به كۆمیسیۆن داوه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بكه‌ن.
غولای دەڵێت ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٣٧٥ ده‌نگده‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌مساڵدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هەتا ئێستا نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن ده‌نگده‌ر لە بایۆمه‌تری ناویان تۆماركراوه و نزیكه‌ی ١٣ ملیۆن كارتی ده‌نگدانیش به ده‌نگده‌ران دراوه‌ته‌وه.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |