ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی ئەنیمەیشن "The Croods: A New Age" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشكرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە سینەماکانی چیندا 52 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە.
داهاتی ئەم ئەنیمەیشنە لە سینەماکانی ئەمریکا زیاتر لە 37 ملیۆن دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 128 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
بەشی یەکەمی زنجیرە ئەنیمەیشنی "The Croods" ساڵی 2013 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 587 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێکی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا دواخرا.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |