|
ZNA ــ هەولێر شێوەی قەڵەوی ورگ لە مرۆڤێکەوە بۆ یەکێکی دیكە دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو هۆکارە تایبەتانەی بون بە هۆكاری دروستبونی، دیارترینیان پێنج جۆرن كە دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی پێداوە.
1. ورگ بە هۆی کێشەی هۆرمۆنەوە، بە زۆری بەشی خوارەوەی سک گەورە دەبێت بە هۆی تێک چونی هۆرمۆنەکانەوە لەوانە:
- تەمەڵی یا سستی غودەی دەرەقی.
- زۆری هۆرمۆنی کۆرتێزۆڵ لە ناو لەش دا.
- کێشەی هۆرمۆنی ڕەگەزی نێر وەک کەمی تێستێتڕۆن.
- کێشەی تایبەت بە خانمان وەک کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان، تەمەنی نائومێدی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، کۆبۆنەوەی شلەمەنی لە ناو لەش کاتی سوڕی مانگانە.
2. ورگ بە هۆی ئاوسان و غازاتەوە، هەندێك جار قەڵەوی ورگ بە هۆی زۆری کێشەوە نیە بەڵکو بە هۆی ئاوسانی سکەوە دروست دەبێ، بەیانیان کاتی لە خەو هەستان سکی ئەو کەسە تەخت و ڕێکە و شەوان گەورە دەبێت، لە هۆکارە باوەکانی:
- زۆر خواردنی خواردن و خواردنەوەی سوێر کە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی شلەمەنی لەناو سک.
- زۆر خۆری.
- سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهێدرات یا خواردنی ناتەندروست وێنەی خواردنەوە گازییەکان یان چەوریە زیانبەخشەکان.
- زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەبنەی ئاوسانی سک وەک شیر و بەرهەمەکانی.
- بونی کێشەی تەندروستی وەک نەخۆشی گەنم، قەبزی درێژخایەن، کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆن.
3. ورگ بە هۆی خواردنەوە کحولییەکان، ئەو کاتە جگەر کحول بەکاردێنی وەک سەرچاوەی وزە لە جەستە و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لەناو ورگ، جگە لەوەی خواردنەوە کحولیەکان یەکێکن لە هۆکاری قەڵەوی بە هۆی بونی بڕێکی زۆر لە کالۆری، ورگ لەو حاڵەتەدا خڕ دەبێت و هەندێک هۆکار دەبنە زیاد بوونی وەک:
- ڕەگەزی نێر: لە پیاوان دا زیاترە.
- تەمەن: لەگەڵ بە ساڵداچوون دا زیاترە.
4. ورگی دایکایەتی: دوای دو گیانی و مناڵ بون.
5. ورگ بە هۆی قەلەقی و دڵەڕاوکێوە: قەلەقی بەردەوام، چەوری بە زۆری لە دەوری ناوک و دەووروبەری کۆدەبێتەوە.
بێگومان لە بیرمان نەچێت کە زۆری کێش و قەڵەوی هەموو جەستە دەبێتە هۆی قەڵەوی ورگ، شێوازی چارەسەرکردنی هەریەکێک لەم جۆرانە بە گوێرەی هۆکارەکەی و کێشی ئەو مرۆڤە و باری تەندروستی دەگۆڕێت.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |