|
ZNA ــ هەولێر ئۆتیزم بریتیە لەو نەخۆشیە درێژخایەنەی بەر لە تەمەنی سێ ساڵی توشی هەندێک منداڵ دەبێت و گەشەی مێشک تێك دەدات و ئەمەش کاردەکاتە سەر فەرمان و چالاکیەکانی مێشك ، نەخۆشیەکەلە یەکەم ساڵی تەمەنی منداڵیەوە بەدەر دەکەوێت ، هەندێك کات ئەم نەخۆشیە بە کەم ئەندامی سیانی دەناسرێت بەو هۆیەیی لە سێ ڕووەوە کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ دەبێت وەك قسەکردن، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ دەوروبەردا. بەپێی ئامارەکان ئەم نەخۆشیە زیاتر دوچاری منداڵی کوڕ دەبێت بەجۆرێک لەبەرامبەر توشبونی کچێک بە نەخۆشی ئۆتیزم چوار کوڕ دوچاری ئەم نەخۆشیە دەبنەوە" نیشانەکانی ئۆتیزم: نیشانەکانی نەخۆشی ئۆتیزم لە دوای تەمەنی یەك ساڵ و نیوی لە منداڵدا بەدیار دەکەون لە نێوان تەمەی ٢ تا ٣ ساڵی لە سێ بواردا ڕەنگ دەداتەوە ئەوانیش گفتوگۆ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گرفت لە هەڵسوکەوت" لە ڕوی زمانەوە : ۱-دواکەوتنی ئاخاوتن یان بێدەنگی یان دەنگەدەنگی بەردەوام . ۲-دوبارەکردنەوەی قسەی کەسانی تر بە بێ تێگەیشتن لە ماناکەی ، وتنی ڕستەو وشەی بێ واتا. ۳-تێنەگەیشتن لە زمانی جەستەو گرفت لە بابەتە بینراوەکان . ٤-هەست نەکردن بە سەرمان و گەرما . ٥-پێکەنینی بێ هۆ. هۆکارەکانی توشبوون: لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هۆکاری سەرەکی توشبون بەم نەخۆشیە دەستنیشان نەکراوە بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەچەند هۆکارێکی توشبوون بەم نەخۆشیە دەکەن لەوانە هۆکاری بۆماوەی ، ژینگە، بونی کێشە لە کاتی لەدایك بونی منداڵ ، لاوازی کۆئەندامی بەرگری و تەمەنی باوك ". چارەسەر کردن: ئۆتیزم لەو نەخۆشیانە نیە بەتەنها ڕێگایەك چارەسەر بکرێت بەڵکو ڕێگە چارە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازە دەکرێت بە ڕێگاکانی باشترکردنی ڕەفتار، ڕێگای بنیادنانی فێرکاری و دەرمان چارەسەر بکرێت
ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە |