ZNA - ھەولێر
لە یاریێكی تری گەڕی 18ـی سێریا ئەیدا، ئینتەرمیلان لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.
لهئهنجامدا ئینتهرمیلان یاریهكهی بهئهنجامی دوو گۆڵی بێ وهڵام له خانمه پیرهكهی بردهوه.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 12 ئارتورۆ ڤیداڵ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئینتەر تۆماركرد، گۆڵی دووهمیش نیكۆلا بارێلا لە نیوەی دوەمی یارییەكە و لە خولەكی 52 تۆماركرد.
بهم ئهنجامه ئینتەرمیلان بە كۆكردنەوەی بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی خولی ئیتاڵیای گرتوە و یۆڤانتۆسیش بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ بۆ پێنجەمی ڕیزبەندی دابەزی.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |