English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین سەوزە و میوەی توركیا هاوردە دەكات
2021-01-18 [09:04 AM]

​ZNA – هەولێر


تورکیا ئاشکرای دەكات، عێراق لە یەکێکە لەو پێنج وڵاتانەیە كە زۆرترین سەوزە و میوەی تورکیا لەسەر ئاستی جیهان هاوردە دەکات.

 

میلیسیا تۆکۆز مولتو سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا ئاشکرای کرد: ساڵی رابردوو تورکیا زۆرترین بڕی تەماتە و کەرەوز و لالەنگی و برتەقاڵ و هەناری هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.
راشیگەیاند، هەریەک لە روسیا و ئەڵمانیا و ئۆکرانیا و عێراق و رۆمانیا پێنج گەورەترین وڵاتی جیهانن کە زۆرترین بڕی میوە و سەوزەی تورکیا هاوردە دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا شەربەتی میوە بەگشتی و شەربەتی شلیک و سێو و ئاوی کانزایی بەڕێژەیەکی زۆر هەناردەی ئەڵمانیا و ئەمریکا و عێراق و هۆڵەندا و بەریتانیا دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق بەردەوام بۆ دابین کردنی زۆرترین بڕی میوە و سەوزە  لە هەریەک لە وڵاتی ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکات، جار جار هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە قەدەغەدەکات کە بەرهەمی ناوخۆیی دەتوانن دابینی بکەن.




ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad