English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی ماست
2021-01-18 [11:36 AM]

ZNA ــ هەولێر


به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كه‌كان خواردنی ماست سوودێکی زۆر باشی بۆ تەندروستی هەیەو، باشترین كات بۆ خواردنی ماست پێش (خه‌وتن)ه‌ واتا نیو كاتژمێر یا كاتژمێرێك به‌ر له‌ چوونه‌ ناو جێگا و خه‌وتن.

سووده‌كانی خواردنی ماست:

١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك ).

٢-ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه‌ كه‌ هاریكارن له‌ كرداری هه‌رس و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.

٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.

٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له‌ خوێندا.

٦-  به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.

٧- هه‌ندێ پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.

٨-ڕێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لووله‌كانی خوێن ( به‌ تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن ).

٩-گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.

١٠- رۆڵ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله‌ .

١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ باكردن( غازات).

١٢- هاریكار ده‌بێت له‌ دابه‌زاندنی كێش.

١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه‌.

١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره‌ بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه‌ ئێسكی ددانه‌كان.

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad