ZNA - هەولێر داعش له باشووری پارێزگای سەلاحه‌دین هێرشی کردە سەر گوندێک، ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی یەکشەممە ١٨ی کانوونی دووهەم، چه‌كدارانی داعش له گوندی به‌تار له سنووری ناحیه‌ی یه‌سریب هێرشیان كردە سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و كوشتوویانه و دوو كوڕه مامی كوژراوهكهشیان برینداركردووه.
هاوکات لە گەڵ ئەم هێرەشە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ٩ چەکداری داعشیان لە چەند ناوچەیەکی موسڵ دەستگیرکرد.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |