English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌مه‌ن... له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ نزیکەی 150 کەس کوژراون
2021-01-18 [11:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسێکی هێزەکانی سەر بە دەسەڵات بە فرانس پرێسی راگه‌یاند، لە ماوەی هەفتەکەدا زیاتر لە 150 کەس کوژراون و زیاتر لە 260 کەسیش برینداربوون، بەرپرسێکی یاخیبووانی یەمەنیش ئەو ژمارانەی پشتڕاست کردەوە.

لە شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژی شەممە و یەکشەممەی ڕابردوودا لە ناوچەکانی باشووری شاری حودەیدە نیوەی ئەو ژمارەیە کوژران.

سەرچاوە سەربازی و تەندروستیەکان ئاماژەیان بەوەدا لە ماوەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان یاخیبووان و هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی یەمەن لە باشووری شاری حودەیدە زیاتر لە 150 کەس لەهەردوولا کوژراون، ئەمەش لەکاتێکدا حوسییەکان هەوڵدەدەن بەرەو ناوچە نوێیە ستراتیژییەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە پێشڕەوی بکەن.

لە دوای ڕێکەوتنی ئاگربەستەوە لەنێوان لایەنەکانی شەڕی یەمەندا لە مانگی دوانزەی ساڵی 2018 لە سوید، ئەم شەڕ و پێکدادانانەی ئێستای نێوانیان توندترینن.

یاخیبووانی یەمەن ماوەی دوو مانگە هەوڵدەدەن بەرەو باشووری وڵاتەکە پێشڕەوی بکەن بەرەو ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتیان تێدایە، ئەو شوێنانەش بنکەی سەربازییان تێدایە کە وەکو خاڵی دەستپێکردنی سەرەکی ئەم هێزانە دادەنرێن لە شەڕیاندا دژی یاخیبووان لە ناوچەکانی دیکەی یەمەن.

دوو بەرپرسی دیکەی حکومەتی یەمەن ئاماژەیان بەوەدا هێزەکانی سەر بە دەسەڵات ڕۆژی شەممە و یەکشەممە بەرپەرچی کۆمەڵێک هێرشی حوسییەکانیان داوەتەوە لە حەیس و دەریهمی و ناوچەکانی دیکە و ناچاریان کردوون پاشەکشە بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی" 44 چەکداری هێزەکانی یاخیبووان و 27 کەس لە هێزەکانی سەر بە دەسەڵات کوژراون."

لەلای خۆشیەوە پزیشکان و تیمەکانی فریاکەوتن لە پارێزگای حودەیدە کوژرانی نزیکەی 70 کەسیان لە هەردوولا پشتڕاست کردەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad