ZNA - هه‌ولێر قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه، رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار (18) ساڵ، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێره داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند به خاوه‌ن كافتریاكان ده‌دات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌ته‌وه داده‌خرێت.
وتیشی: رۆژانه لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردانی گازینۆ، كافتریاكانی كێشانی نێرگه‌له و شوێنی خواردن و خواردنه‌وه مه‌ستی (كحولیه‌كان) ده‌كات و له‌كه‌موكورتی شوێنه‌كه و پابه‌ندنه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌پرسێته‌وه، هەر شوێنێکیش خوارنەوە یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به منداڵی نه‌وجه‌وان بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
رونیكرده‌وه: یاسا رێگری له هاتوچۆكردنی منداڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كان كردوه، هه‌روه‌ها پیش‌تر نوێنه‌ره‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له بواری پاراستنی منداڵ كارده‌كه‌ن، داوایان له ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی كردوه رێگرییەکانی هاتوچۆكردنیان بۆ گازینۆ و كافتریا توندتر بكات، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه تابلۆی (هاتنه ژوره‌وه بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه) لە شوێنەکانیان هه‌ڵبواسن و هیچ جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێره داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |