English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا گه‌یشتنه‌ به‌عدا
2021-01-18 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار و سوپاسالاری تورکیا، یاشار گولەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیران كۆبێته‌وه‌.

ئاکار و گولەر لە دەستپێکی سەردانەکەیاندا چوونە وەزارەتی بەرگری عێراق و بە رێوڕەسمێکی سەربازیی تایبەت لەلایەن وەزیری بەرگری عێراق، جومعە عەناد پێشوازییان لێکرا.

بڕیاریشە ئەو دوو بەرپرسەی تورکیا چاویان بە هەریەکە لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غەنیمی بکەوێت.

بابەتى سەرەکی کۆبوونەوەکانیش هەماهەنگی نێوان تورکیا و عێراق لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبێت.

 

ڤیدیۆ

 

AA





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad