English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەرانی کورد داوا لە حامه‌نه‌ئی دەکەن لە سەر سووکایەتیکردن بە کورد بێتە سەر هێڵ
2021-01-18 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر



دوای سووکایەتیکردن بە جلوبه‌رگی کوردی لە تەلەڤزیۆنی فەرمی کۆمەڵێک، نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێران لە نامەیێکدا داوایان لە ڕێبەری باڵای ئێران کرد لەبارەی کۆتاییهێنان بەو سووکایەتی کردنانە فەرمانێک دەربکات.

ئه‌مڕۆ دووشەمە 18ی کانوونی دووهەمی 2021 نوێنەرانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لەبارەی سووکایەتیکردن بە زمان و فەرهەنگ و جلی کوردی کە لە میدیای فەرمیی ئێران چەندین جار ڕووی داوە نامەیێکیان بۆ ڕێبەری باڵای ئێران نووسی.

لە نامەکەی نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێران بۆ ڕێبەری باڵای ئێران داوا لە ئایەتوڵڵا خامنەیی کراوە بێتە سەر خەت و "فەرمانێکی حەکیمانە" لەو بارەیەوە دەربکات بۆ ئەوەی کەس مافی ئەوە بە خۆی نەدات لە تەلەڤزیۆن و میدیای فەرمییەوە بەو شێوەیە سووکایەتی بە ئتنیکەکان و فەرهەنگ و زمان و جلوبەرگیان بکات.

نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە مەسەلەی سووکایەتی کردن بە کورد و فەرهەنگ و زمان و جلی کوردی چەندین جار لە میدیا ئێرانییەکان ڕووی داوە و پێویستە ڕێبەری باڵای ئێران لەو بارەیەوە هەڵوێست وەربگرێت.

شایانی باسە پێش دوو ڕۆژ لە کەناڵی دووی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە بەرنامەیێکدا کە نوخبەیێکی کورد بە جلی کوردییەوە بەشداریی بەرنامەکەی کردبوو پێشکەشکاری ئەو بەرنامەیە بە نوخبە کوردە دەڵێت "ئەم جلە شوانییە چیە لە بەرت کردووە؟" ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هێنا.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad