English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێلين ئاوات بە کەفالەت ئازاد کرا 
2021-01-18 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەو خانمەی لەسەر "سووکایەتی بە ھونەرمەند کەریم کابان" دەستگیرکرابوو، بەکەفالەت ئازاد کرا.


دوای ئەوەی سەندیکای ھونەرمەندان سکاڵایان لەسەر خانمە مۆدێل و میدیاکار، ھێلین ئاوات تۆمارکرد و دوێنێ بەمادەی ٢ ی خراپ بەکارھێنانی ئامێری پەیوەندی دەستگیرکرا، ئەمڕۆ بەکەفالەت ئازاد کرا.
سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی  رایگەیاند "سەندیکای ھونەرمەندان لە سکاڵاکەیان خۆشبوون و دادوەر بڕیاریدا ھێلین بەدەستەبەری ٥٠٠ ھەزار دیار ئازادبکات".
 
ھێلین ئاوات، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بە سناپچات تۆماری کردووە و ھەر خۆی سەرەتا بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێ "کۆمێنتی زۆرم بۆ دێت کە دەڵێن رانجرۆڤەرەکەت نەکڕی، جی کڵاسەکەت نەکڕی؟ حەزم کرد بۆتان بکەم بە سوپرایز و پێتان بڵێم: ئەمڕۆ کەریم کابانێکم بە ھەدیە بۆ ھات، خوا نەیبڕێت، بەتەمام  سەوزە و میوە و تەماتە و پرتەقاڵ و ھەرچیم دەستکەوێت بچم بیفرۆشم ...".
لەو ڤیدیۆیەدا مەبەستی ھێلین ماتۆرسکیلێکی سێ تایەیە، کە لە کوردستان کاری دەستگێڕی و فرۆشتنی میوە و سەوزەی پێدەکرێت.
گرتە ڤیدیۆییەکە بووە ھۆی توڕەبوونی ھونەرمەندانی سلێمانی و بنەماڵەی کەریم کابان، کە دوای پێنج ساڵ لە مردنی، ئێستاش یەکێکە لە بەنێوبانگترین ھونەرمەندانی کوردستان.
بەھۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە، ھونەرمەندان و سەندیکای ھونەرمەندان لە سلێمانی چەند گردبوونەوەیەکیان کردبوو و سکاڵای یاساییان لەدژیی ھێلین تۆمارکردبوو، بەو ھۆکارەش دوێنێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرکرابوو.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad