English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا ھەر جارەو بە بیانویەک مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان نانێرێت
2021-01-18 [03:34 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ماوەی شەش مانگە بەغدا مووچەی ٤٠٠ کارمەند و فەرمانبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستانی بەبێ ھیچ ھۆکارێک راگرتووە.
 
دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حکوومەتی عێراق لە ‌ماوەی ڕابردوودا بە ‌بیانووی رێکخستنەوەی کارەکانیان و دروستکردنی ھەماھەنگی لە ‌ساڵی ٢٠١٧دا لەسەردەمی کابینەکەی حەیدەر عەبادی ھەڵسا بە گواستنەوەی مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی ٤٠٠ کەسە بۆ سەر میلاکی حکوومەتی عێراق، ئەم ھەنگاوەش لە چوارچێوەی یاسای خزمەتی شارستانی بە ‌شێوەیەکی فەرمی جێبەجێکرا.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئێستا بۆ ماوەی شەش مانگ دەچێت مووچەکانیان بە بێ ھیچ بیانوویەک ڕاگیراوە، بەرێوبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان یەکێکە لە دامەزراوە فیدراڵییەکان واتا کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە فەرمانبەری حکوومەتی عێراقن، ھیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ فەرمانبەرانی بەنداوەکانی عێراقدا نییە.

ھەروەھا دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ھەر جارێک کە دابەشیش کرابێ بە گوشاری نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad