English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکان کێشەی جووتیارانی سەرگەڕان چارەسەر دەکرێ
2021-01-18 [03:39 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و تا چارەسەربوونی بنەڕەتی، بابەتی زێدەڕۆییکردنە سەر زەویی جووتیارانی ناوچەی سەرگەڕان وەستاوە.

محەمەد ئەمین فارس، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەداخەوە لە چەند مانگی ڕابردوو لەلایەن عەرەبی ھاوردەوە زێدەڕۆیی کراوەتە سەر زەوی جووتیارنی کورد لە ناوچەی سەڕگەڕانی پارێزگای کەرکووک و بەو ھۆیەوە ئاڵۆزی لە نێوان ئەوان و جووتیارانی کورد لە سنوورەکە دروست بوو، ئەوەش وای کرد ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بابەتەکە بکۆڵێتەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک لە لیژنە پەیوەندیدارەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتوو دوو ڕۆژ کۆبوونەوەی لەسەر کێشەکە کرا و لە ئەنجامدا بڕیاردرا کە وەک قۆناغی یەکەم تەواوی زێدەڕۆییەکان بوەستن و چاودێری و ڕێوشوێنی ئەمنی بگیردرێتەبەر.

ھەروەھا محەمەد ئەمین فارس، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بک ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە قۆناغی دووەم و قۆناغەکانی دیکە، بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتی خاوەندارێتی زەویی جووتیاران کۆدەکرێنەوە و بە پشتبەستن پێیان بڕیاری کۆتایی و چارەسەری بابەتەکە بە یاسا یەکلایی دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad