ZNA- هەولێر
ریاز مەسعوودی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە کۆتلەی سائیروون، چەند لایەنێکی سیاسیی بە کۆسپ دروستکردن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمەتبار کرد.
مەسعوودی گوتی، هەندێک لایەنی سیاسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و لەدەستدانی پۆستەکانیان دەترسێن.
لەلایەکی دیکەوە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن کۆبووە.
رۆژی پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ههلبژاردنهكان، پێشنیاری کرد بهرێوهچوونی ههڵبژاردنی پێشوەختە، لە ٦ی حوزهیرانەوە بۆ ١٦ تشرینی یهكهم دوا بخرێت.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |