ZNA- ھەولێر
ئەندامێکی پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات دواخستنی ھەلبژاردن خواستی زۆربەی پێکھاتەکانی عێراق بوو لە پەرلەمان بەلام ھیچ لایەنێک جورئەتی ئەوەی نەدەکرد بە ئاشکرا ئەم داواییە بەرزبکاتەوە .
د. ناسر ھەرکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەلبژاردنی پێش وەختە خواستی لایەنە عێراقیەکان نەبوو بەشێک لە کوتلە گەورەکان لەگەل ھەلبژاردن نەبوون نەوەک ئەو دەنگانەی بە دەستیان ھێناوە نەتوانن جارێکی تر ئەو دەنگانە بە دەست بێنەوە وە بوێری ئەوەشیان نەبوو بە ئاشکرا دوای دواخستنی ھەلبژاردن بکەن .
ئەو ئەندام پەرلەمانە باسی لەوەشکرد لە لاێکی ترەوە کۆمیسۆنی بالایی ھەلبژاردنەکان پێشتر رایگەیاندبوو ئەوکاتەی بۆیان دیاریکراوە ناتوانن ئامادەکارییەکان تەواو بکەن .
د.ناسر ھەرکی گوتیشی دواخستنی ھەلبژاردن لە بەرژەوەندی کوردداییە چونکە بەشێکی زۆریی ناوچە دابرێنراوەکان بارودۆخی ناجێگیرە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دەنگەکان بۆییە وا باشترە لەو ماوەییە لایەنە کوردییەکان لە گفتوگۆی بەردەوام دابن بۆ ئاسایکردنەوەی ئەو ناوچانە .
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |