ZNA – هەولێر
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی چین بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا فیلمی سینەمایی " A Little Red Flower" لە ریزبەندی یەکەمدا هات. ئەم بەرهەمە درامایی و رۆمانسییە داهاتی گەیشتووەتە 182 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی. پێشتر بەرهەمهێنەرانی ئەم فیلمە بەوە تاوانبارکراون کە بیرۆکەی فیلمەکە لە چیرۆکی فیلمی " The Fault in Our Stars"ـی کۆمپانیای 20th Century Fox وەرگیراوە کە لە 2014ـدا بەرهەمی هێناوە. لە ریزبەندی دووەمدا فیلمی تاوان " Shock Wave 2" بە کۆکردنەوەی 7 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە ریزبەندی دووەمدا هات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad