ZNA – هەولێر
یەکەم دیمەنی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی ئاڤاتار بڵاوکرایەوە کە بریتییە لە دیمەنی شاری ئاو. کریستۆڤەر نۆلان کاری دەرهێنان بۆ فیلمەکە دەکات، ئەمەش لە دوای 13 ساڵ بەسەر بڵابوونەوەی بەشی یەکەمی کە جێمس کامیرۆن کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. جێمس کامیرۆن بەرهەمهێنەری فیلمەکە پێشتر رایگەیاندبوو، وێنەگرتنی هەردوو بەشی دووەم و سێیەم ئەم بەرهەمە سینەماییە کۆتایی هاتووە و چەند وێنەیەکی دوایین رۆژی وێنەگرتنی فیلمەکە بڵاوکرایەوە. بەشی یەکەمی ئاڤاتار بۆ 11 ساڵ وەک فیلمی پڕداهات لە مێژووی سینەمادا دەناسرا و ئێستا لە ریزبەندی دووەمدایە و داهاتی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad