English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوپەیمانان 2 لیوای دیكەی پێشمەرگە پڕچەك ده‌كه‌ن
2021-01-20 [07:46 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارە لە چوارچێوەی ھاوكاری و ھەماھەنگیی ھاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، دوو لیوای دیكە پڕچەك بكرێن، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش  رایده‌گه‌ێنێت، ھەموو پێداویستییەكی دوو لیوای نوێ، لەسەر ئەركی ھاوپەیمانان دابین دەكرێت.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، راگه‌یاند: لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، ھێزەكانی ھاوپەیمان دوو لیوای پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و ئەمەش كاریگەری ھەبوو لەسەر ھێزی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش، ساڵی رابردووش ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ھەردوو لیوای ١٤و 16یان پڕچەك كرد و ھەموو پێداویستییەكی سەربازییان لە چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ بۆ دابین كردن و هەروەها مەشق و راھێنانیشیان بەو دوو لیوایە كرد.

 راشیگه‌یاندووه‌: بڕیارە دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە دابمەزرێن، ئەوانیش لیوای 13 و 15 ن و ھەردوو لیواكەش لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێداویستیی سەربازییان بۆ دابین دەكرێت.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێت: ھاوپەیمانان بەڵێنی ئەوەیان پێ داوین ھاوكاریی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە بكەن، بە تایبەتی لە یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگە و مەشق و راھێنان، ھاوپەیمانانیش بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بوونە، كە ئەمەیش ھەنگاوی زۆر گرینگن بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە لەسەر دەستی ھاوپەیمانان بە چەك و پێداویستیی پێشكەوتووی سەربازی، دابمەزرێن.

 

KDP





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad