ZNA-هەولێر بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوا بو ئەمڕۆ سبەی بڵاوکردەوەو راگەیاند، کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمرۆش بەردەوامى دەبێت پێشبینى باران بارین لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى هەولێر زیاتر دەبێت .
هەروەها کاریگەرى ئەو شەپۆڵە تا سبەى بەرەبەیان بە لاوازى دەمێنیتەوە بە تایبەتى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان .
زۆرترین رێژەى باران بارینى تۆمارکراو لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو لە مێرگەسوور بووە کە بە نزیکەى 100 ملم تۆمارکراوە.
   
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |