English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لەبارەی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ راگەیەنراوێکی بڵاوەکردەوە
2021-01-20 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ كه‌ له‌ شاری سامه‌ڕا سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراوه‌. 

حه‌مید نایف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ناوه‌ندی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ كه‌ سامه‌ڕا بووه‌ به‌ ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی رێوشوێنی گونجاو وه‌ك كه‌ره‌نتین به‌ درێژایی سێ كیلۆمه‌تر و له‌ناوبردنی هه‌زاران مریشكی تووشبوو و پاكژكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان، له‌گه‌ڵ چاودێری و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام. 

حه‌مید نایف راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر هێلكه‌ و مریشك له‌ پارێزگاكه‌ هه‌ن كه‌ پاكن و دوورن له‌ ناوچه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و ده‌توانرێت به‌ بڕوانامه‌ی پشكنینی فێرتێرنه‌ری به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ بفرۆشرێن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو زیان نه‌گه‌یشتن به‌ به‌رهه‌مهێنه‌ران و پێویستیان به‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌ بازاڕ بكرێن،

به‌ گوته‌ی حه‌مید نایف، ئه‌و جۆره‌ی ئه‌نفلۆنزاكه‌ كه‌ H5N8 بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه‌. 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق داوای له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد ئاسانكاری بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ به‌ بڕوانامه‌ی پشكنینی ڤێرتێنه‌ری، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رێگری نه‌كردوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ چونكه‌ په‌تاكه‌ به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه‌.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad