English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی كشتوكاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران میوانداریی وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵ دەكات
2021-01-20 [08:16 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت بەمەبەستی تاووتوێكردنی كێشه‌ی جووتیاران و چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری كۆبووەوە.

 

شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لەكۆبوونەوەی لێژنەی کشتوکال و ئاودێری گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جووتیاران لەلایەن بەغدا بۆ ساڵەكانی 2014، 2015، 2016 كرا، كەئەو پارەیە قەرزە لای حكومەتی عێراقی.

 

زراری ئاماژەشی بەوەکرد لەتەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیاران كرا، بەتایبەت رووداوی گوندی ئەشكەوسەقا، بۆیە لیژنە بڕیاریدا راپۆرتێك ئامادە بكات و ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی په‌رله‌مانى بكات و هەوڵیش بدرێت بۆ چارەسەركردن و ئاشتكردنەوەی هەردوو بنەماڵەكە.

 

شوان زراری گوتیشی ئه‌مڕۆدا لیژنەكە لەگەڵ نوێنه‌رانی جووتیارانی گوندی ئاشۆكان كۆبووه‌وه‌و گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پرسی دروستكردنی پڕۆژەی هەپی ستی كرد كه‌لەلایەن وڵاتی چین-ە‌وه له‌نزیك ئه‌و گونده‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌ و بووەتەهۆی ناڕەزاییی جووتیارانی گوندەكە بەهۆی ئەوەی زەوییەكانیان بەر پڕۆژەكە دەكەوێت، لیژنەكە پشتیوانیی خۆی بۆ جووتیارانی گوندی ئاشۆكان دەربڕی و بڕیاریدا كێشەو ناڕەزایی جووتیارانیش بەنوسراوی فەرمی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات و لەرێگەی ئەوانەوە داوا لەوەزارەتی شارەوانی و كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان بكەن كێشەكه‌ چارەسەر بكرێت.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمان گوتیشی لیژنە بڕیاریدا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو میوانداریی وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵ و نوێنەری جووتیاران بكات بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ وەرگرتنی پارەی قەرزی جووتیارانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوە .





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad