English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌ست وڵات جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌
2021-01-20 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا به‌لانی کەم گەیشتۆتە 60 وڵات، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چاودێری بڵاوبوونەوەی دوو جۆری دیکە دەکات کە لە بەڕازیل سەریانهەڵداوە.

رێکخراوەکە وتیشی، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە باشووری ئەفریقا دەرکەوت باوەڕوایە لە جۆرە بەریتانیەکە خراپتر بێت کە تاوەکو ئێستا لە 23 وڵات و ناوچەدا دەرکەوتووە.

ئاماژەشی بەوەدا چاودێری بڵاوبوونەوەی دوو جۆری دیکە دەکات کە لە بەڕازیل سەریانهەڵداوە و بە ( بی 1 ) ناسراون و سەرەتا لە ویلایەتی ئامازۆناس سەریانهەڵداوە و دواتر لە ژاپۆن لە چوار کەسدا دەرکەوتوون کە لە بەڕازیلەوە گەڕابوونەوە بۆ ژاپۆن.

ئەوەشی خستەڕوو " لە ئێستادا زانیارییەکی کەم هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا چۆنێتی و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەم جۆرە نوێیانەیدا گۆڕاوە یاخود نا." بەڵام ئاماژەی بەوەدا تایبەتمەندییەکانی دوو جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە لە باشووری ئەفریقا و بەڕیتانیا پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە.

دوو جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر لە جۆرە کۆنەکە دەگوازرێنەوە بەڵام مەترسیدارتر نین، بەڵام فشارەکانیان لەسەر سیستمەکانی تەندروستی لە جیهاندا زیاد کردووە، لەوانەش بەڕیتانیا و ئەمەریکا.

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad