ZNA- هەولێر
وەکو کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوو ئاشکرای کردبوو کە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر ناوچەکە دەگرێتەوە بارانێکی زۆر و بەفر بارین لە ناوچە جیا جیا کانی کوردستان بارین.
شینوار سادق، گوتەبێژی دەروازەی سنووریی سەرزێرێ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێکی بەفربارین لە سنوورەکە دەستی پێ کردووە و هەتا ئێستا یەک مهتر بەفر بارباریوە.
شینوار سادق گووتی: هەر چەنده تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە سنوورەکە بەردەوام سەرقاڵن، بەڵام تا ڕادەیەک هاتوچۆ کێشەی بۆ دروست بووە، چونکە ئێستاش بەفربارین بەردەوامە".
هەروەها شینوار سادق گووتەبێژی دەروازەی سەرێزرێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: هیواخوازین شوفێران پابەندی رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆئەوەی کەمترین تۆشی زیان ببن.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |