English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی شەھیدان: لە ڕێگەی سێ لێژنەی لاوەکییەوە چاودێریی چاکسازیی لە وەزارەتی شەھیدان دەکەین
2021-01-20 [02:51 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی لێژنەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ڕێگەی سێ لێژنەی لاوەکییەوە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە،‌ چاودێریی کارەکان دەکەن، چاکسازیی تەواو، لە خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و زیاندانیانی سیاسییە و ئەو کات باشتر دەتوانرێ خزمەت بکرێن.

سەوسەن میرخان، سەرۆکی لێژنەی شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بە مەبەستی بەدواداچوون و چاودێریی کارەکانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی لێژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی سێ لێژنەی لاوەکییەوە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە،‌ چاودێریی کارەکان دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە دەستبەکار بوون.

سەرۆکی لێژنەی شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: بەداواداچوونیان بۆ کێشەی کەسوکاری قوتابیانیش کردووە کە مافیان بە پێی یاسا جێگر کراوە، بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە کێشە ھاتووەتە پێش و ھەندێک لە زانکۆکان گرفتیان بۆ دروست دەکەن، ئێمە لە دوای چاکسازی ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدەین، بۆیە پێویستە لەم چاکسازییەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی جدی بۆ ناوە، لەو وەزارەتە پەلە بکرێ.

ھەروەھا سەوسەن میرخان، سەرۆکی لێژنەی شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چاکسازیی تەواو، لە خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و زیاندانیانی سیاسییە و ئەو کات باشتر دەتوانرێ خزمەت بکرێن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad