English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ کرێی خوێندن دەکات
2021-01-20 [02:52 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن و دیاریکردنی  چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ لیژنەی پەروەردە سەردانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوێنێ سێشەممە ١٩ی١ی٢٠٢١ وەک لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەبارەی داشکاندن و کەمنەکردنەوەی کرێی خوێندن لەلایەن چەند زانکۆ و پەیمانگەیەکەوە کۆبوونەیەکەمان بەڕێوە برد، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند کێشە و گرفتێک لە چەند زانکۆ و پەیمانگایەک، لێژنەیەکی لاوەکی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێک ھێندرا بەمەبەستی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر تایبەت بە کێشەی بەشی شیکاریی نەخۆش و بەشی پەرستاریی پەیمانگەی تەکنیکیی کۆیە".

ھەروەھا حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە کۆبوونەوەکە دا لێژنەکەمان بڕیاری دا لە چەند رۆژی داھاتوودا دوو لیژنەی لاوەکی لە ئەندامانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان و چۆنیەتیی قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتەی کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا قوتابیان لەدەستیان چووە، سەردانی ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن و پێویستە ڕێگە چارەیەک بۆ خوێندنی ئەمساڵ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چارەنووسی قوتابییان دیار بێت و خوێندنی ئەمساڵیان نەفەوتێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad