|
ZNA ــ هەولێر زۆربه‌ی دایکان و باوکان ڕوبه‌ڕوی کێشه‌ی که‌م خواردن و که‌می ئیشتهای منداڵان ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت له ته‌مه‌نی 2 بۆ 8 ساڵدا و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بکه‌ن،
دكتۆر كامەران رەسول ژاژلەیی، پیپۆری زانستی خۆراك هۆكارەكانی بڵاوكردوەتەوە لەگەڵ شێوازی چارەسەركردنی:
هۆکاره‌کانی که‌می ئیشتها له مناڵان:
1. ئازار، وه‌ک له کاتی ددانی تازه‌دا، بریندار بونی زمان و ناو لێو به هۆی ڤایرۆسه‌وه، ئازار و پێچی ناوسک، قه‌بزی به‌رده‌وام.
2. په‌تا و هه‌ڵامه‌ت، هه‌وکردنی له‌وزه‌تێنی درێژخایه‌ن، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست.
3. به زه‌حمه‌ت پارو قوت دان، وه‌ک گه‌وره‌بونی له‌وزه‌تێن، ئه‌دینوێد.
4. ترس و دڵه ڕاوکێ، بۆ نمونه له خوێندگا یان بونی ئاژاوه و ناکۆکی و شه‌ڕی نێوان دایک و باوک.
5. پێدانی خواردنێ که مناڵه حه‌زی لێنه‌کات.
6. خواردنی پسکیت، چپس، شیرینی، شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازییه‌کان به تایبه‌ت ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ژه‌مه‌کان.
7. شێوازی هه‌ڵه له مامه‌ڵه کردن له کاتی خواردن، وه‌ک توڕه بون له منداڵ یان لێدانی بۆ ئه‌وه‌ی به زۆرنان بخوات یان لۆمه کردنی کاتی خواردن.
8. که‌می جوڵه و سستی مناڵ، به هۆی زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن یان به‌کارهێنانی ئایپاد و مۆبایڵه‌وه.
9. زۆر پێدانی شێر به تایبه‌ت پاش ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ و لێنهبڕینهوهی شیر پاش دو ساڵ له‌گه‌ڵ دره‌نگ پێدانی خواردن به منداڵ، پێویسته دوای چوار مانگی شۆربا و سریلاک بدرێت به مناڵ.
10. شه‌ونخونی، پێویسته مناڵی ژیر ته‌مه‌ن 12 ساڵ شه‌وانه نۆ كاتژمێر خه‌وتبێت له هه‌مو وه‌رزه‌کان.
11. گرنگی نه‌دان به مناڵ و یاری نه‌کردن له گه‌ڵی دا و به‌جێهێشتنی بۆ ماوه‌ی زۆر به‌ته‌نها.
12 هه‌ندێ جار منداڵه‌که وه‌ک شێوازێک به‌کاری دێنێت بۆ سه‌رنجڕاکێشانی دایک و باوک.
14. بونی کرمی ڕیخۆڵه، هه‌ندێ هه‌وکردنی گه‌دده و ڕیخۆڵه‌کان.
گرنگترین ڕێنمیایه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی:
1. دورکه‌وتنه‌وه له عینادی کردن له‌گه‌ڵ مناڵ تا به‌زۆر خواردن بخوات.
2. به زۆری ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئاماده بکات که حه‌زی لێ ده‌کات به‌مه‌رجێک خۆراکی ته‌ندروست بێت.
3. ئاماده‌کردنی خواردن به شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی، پێدانی خواردنی تازه.
4. هاندانی مناڵ، بۆ نمونه پێ بڵێ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌فته‌یه‌ک خواردن بخوێت یاریه‌کی تازەی بۆ دەكڕیت.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |