|
ZNA ــ هەولێر بەشێكی زۆر لە خەڵك وابیردەكەنەوە پێویستە مرۆڤ رۆژانە خۆی بشوات لەپێناو پاكوخاوێنی جەستەی، هەندێك وابیردەكەنەوە سودی هەیە و هەندێكیش بە پێچەوانەوە، بەڵام لەڕوی زانستییەوە راستییەكە چییە؟
پسپۆرێك بەناوی دكتۆر یاشۆدهارا شارما، لەوبارەیەوە وتی، خۆشتنی رۆژانە ناكرێت بە تەواوی بوترێت سودی هەیە و ناكرێت بە تەواوی رەتبكرێتەوە لەبەر زیانەكانی، چونكە سودی هەیە و زیانیش.
لەبارەی سودەكانی وتی، یارمەتی پاكبونەوەی پێست دەدات و خانە مردوەكان لادەبات، پێست نوێ دەكاتەوە و یارمەتی چالاكبونی سوڕی خوێن دەدات، دژە سترێس دەجەنگێت و گرژی ماسولكە ناهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی زو چاكبونەوە دەدات لە نەخۆشی.
بێگومان ئەم رەفتارە تەنها سودی نییە و زیانیشی هەیە، لەبارەی كاریگەرییە نەرێنییەكان وتی، خۆشتن بەكتریا سودبەخشەكانی پێست لەناودەبات، ئەمەش هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی و هەوكردن، هەروەها زەیتی سروشتی پێست لادەبات و پێست زو پیر دەبێت.
بۆئەوەی سود و زیانەكان هاوسەنگ بكەیتەوە باشترە پارێزگاری لە پاكوخاوێنیت بكەیت، بەڵام هەمو رۆژێك خۆشتن بە بەردەوامی بیرۆكەیەكی باش نییە، باشترە هەفتەی 2 بۆ 3 جار زیاتر خۆت نەشۆیت.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |