ZNA- هەولێر
ئەوانەی کەوا لە شارەوانی کاری پاکردنەوە دەکەن زۆر جار هەبووە شتی گران بەها وەکو زێر و پارە لەناو زبل و خشاکی ماڵا دەدۆزنەوە.
زێرەڤان تەمۆ، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ بە ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوو مانگ پێش ئێستا کارمەندێکی پاکردنەوەی شارەوانی کە لە گەل کۆمپانیای MRF کاری پاکردنەوە دەکەن لە ناو سەنتەری قەزای ئاکرێ پارجە زێرێک دەدۆزێتەوە لەناو زبلی ماڵا دەست بەجێ بێ دەستکنری کردن بۆ خاوەنەکەی دەگەرێنتەوە.
زێرەڤان تەمۆ گووتی: ئەوە ئەو کارمەندە ئەنجامی داوە نیشانەی رەوشت بەرزی ئەو کارمەندەیە دەکرابۆی ببات کەسیش نەدەزانی بەلامویژدانی رێگەی پێنەداوە ئەوکارە بکات.
هەروەها زێرەڤان تەمۆ،بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەو کارەمەندە ناوی نزار سەبری یە، ئەوپارچەی زێرەی دۆزیتەوە لە بەرامبەر مووەی چەند مانگی بوویە بەلام بێ دەستکاری کردن بۆخاوەنەکەی گەراندۆتەوە، ئەمەش جێگای شانازییە.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە |