ZNA ــ هەولێر پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری دەدەن كە هەفتانە دوو جار ماسی بخۆن بە تایبەت ئەو جۆرەی كە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەكان"
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی زۆر خواردنی ماسی، بەتایبەت جۆرەكانی سەلەمون و سەردین، ئەگەری توشبونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە."
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی "شیگ یانگی چینی" ئەنجامیانداوە و هەستاون بە لێكۆڵینەوە لە لیستی ۸۰۰ هەزار ژن لە قاڕەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا، لەگەڵ لیستی بیست هەزار ژنی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك".
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ كە بە زۆری لە ماسی سەلەمون و سەردیندا بونی هەیە، ئەگەری توشبونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە و چاكبونەوەی ئەو ژنانەش خێراتر دەكات كە بەدەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێنن"
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |