ZNA_ هەولێر
لە تویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ رایگەیاند "بهداخهوه ههواڵی هێرشه تیرۆریستییهکانی بهغدام بیست. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان لەم کاتە سەختەدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت".
دوای ماوەیەکی زۆر لە کەمبوونەوەی تەقینەوەکان لە عێراق، ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خوێناوی بەغدایان هەژاند و بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەس (28 کوژراو و 73 بریندار).
تەقینەوەکان بەدیاریکراوی لە بازاڕێکی نێوان گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانی تەیەران روویانداوە لەنێو کۆنەفرۆشان، ئەوانەی بوونەتە قوربانیش زۆربەیان خەڵکی هەژاری مەدەنین.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |