English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد
2021-01-21 [11:49 AM]

ZNA-ھەولێر


 

  لە دەرفەتێکی زێڕینی مێژویی گەلی کورد و ٧٥ ساڵ بەر لە ئێستا لە  ڕیکەوتی ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٥ بەرامبەر بە  ٢ی ڕیبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی،  ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرچەرخانێکی گرینگی بە خۆیەوە بینی، كە دواتر بووە دەسکەوتێکی گرنگی مێژوویی بۆ هەموو گەلی کورد
لەو ڕۆژەدا لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد بۆ یەکەم جار لە مێژوی نەتەوەکەماندا، بە ڕێبەری پێشەوا قازی محەمەد،  کۆماری دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندرا  . 

لە ناوچەیەکی دەسەڵات دیکتاتۆر کە هاوکات ببووە شوێنی ململانێی زلهێزان ،  ڕاگەیاندنی کۆمارێکی دیموکراتی بۆ کورد ،  لەگەڵ ئەوەی وەچەرخانێکی مێژویی و گرنگ بوو  ، هاوکات پەیامی ئەوەی تێدا بوو نەتەوەکەمان دەتوانێ لە هەردەرفەتێک  بۆی برەخسێ بە شێوەی ئەرێنی و دیموکراتی وێڕای پشتیوانی لەگەلی کورد ، جیاوازی ئەرێنی خۆشی لەگەڵ دەوروبەری نیشان بدا  .
کۆماری کوردستان لە ماوەی یازدە مانگدا گەلێک دەسکەوتی گرینگ و مێژویی تۆمار کرد ، گەلێک سنوری ئازایانەی بەزاند و زۆر مێژووی درەخشانی تۆمار کرد ، كە ئێستاش دەکرێ سوود لەو ئەزمونە وەربگرین  . بەزاندنی سنورە دەستکردەکان و هاتنی بارزانیەکان بە ڕیبەری ژنرال مەلا مستەفا بازرانی بۆ هاوکاری کۆمار و دەور و ڕۆڵی گرنگیان بۆ پاراستنی کۆمار و هاوکات پێشوازی گەرم لە لایەن پێشەوا قازی محەمەد و باقی ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی 
کوردستان لە بارزانیەکان، یەکێک لەو وانانەیە باس لە پشت بەیەک بەستنی کورد و یەک نەتەوەبوونی کوردە  ، سەرەڕای سنورە دەستکردەکانی  دوژمنانمان  .
پێک هێنانی کابینە و بوونی یاسا و گرنگیدان بە پرسی ژنان و لاوان و خوێندنی کچان و ژنان بەشێکی بچوک لە دەریای دەسکەوتە گرنگەکانی کۆماری کوردستان بوون  .
گەرچی پاش یازدە مانگ ڕژێمی پاشایەتی ئێران توانی بە ئیعدامی پێشەوا قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆمار و بەشێک لە ڕێبەرانی کۆمار ئەو ئەزموونە  لە نێو بەرێ ، بەڵام دەرس و ئامۆژگاری و ڕێبازی نەتەوەیی کۆمار هیچ کات لەو ماوەیەدا لە بیر  و مێشکی تاکی کورد دا لە بیر نەکراوە و هەوڵی  بوون بە دەوڵەتی کورد لە ڕیفراندۆمی پیرۆزی باشوری کوردستانەوە تا ئێستاش هەربەردەوامە و دڵنیاین بە یەکیەتی و یەکڕیزی و هاودەنگی هەموومان و هەموو خەباتکارانی نەتەوەیی کورد ، کۆمارێکی دیکە لە چەشنی  کۆماری کوردستان لە داهاتویەکی نە زۆر دور دا دادەمەزرێ و خەون و هیواکانی، قازی و بارزانی و نەتەوەکەمان بەدی دێت  .

بەرز و پیرۆز بێ یادی حەفتا و پێنج ساڵەی کۆماری کوردستان
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلی کورد بۆ دەوڵەتی کوردستان 

ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە 

٢١ی ژانویەی ٢٠٢١ی زایینی
٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad