ZNA- هەولێر
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هوشداری دەدات ئاستی بەشداریکردنی دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کەم بێت.
نایف شەمەری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر دۆخی ئەمنی پارێزگای نەینەوا جێگیر نەبێت و ژمارەی پێویستی سندوقەکانی دەنگدان دابین نەکرێن، رێژەیەکی کەمی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداری دەکەن.
شەمەری کە خۆی لەسەر بازنەی پارێزگای نەینەوا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە گوتی، کەمی سندوقەکانی دەنگدان و دۆخی ئەمنی و ئاوارەیی، هۆکاری کەمی بەشداریکردنی خەڵکی پارێزگاکە لە هەڵبژاردنی رابردوو بووە، بۆیە هیوادارین ئەمساڵ دووبارە نەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |