ZNA-هەولێر ئەمرۆ شەمە شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لهبوودجهدا ، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان لهبوودجهی گشتی ساڵی دارایی ۲۰۲۱ بە ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شهممه٢٤ـی ۱ـی ۲۰۲۱ ده‌ست نیشان كراوه كه میوانداری شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی.
هه‌روه‌ها ئەحمەد سەفار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەوەشی روونیكردەە: كه ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئێستا هه‌یه، گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێك خاڵی ناكۆكیش له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكاندا هه‌یه.
D.H
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |