English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. ھێرشی مووشەکی كرایه‌ سه‌ر فڕۆکەخانەی بەغدا، زیانی گیانی نه‌بووه‌
2021-01-23 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، هیچ زیانێكی گیانی له‌ هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا تۆمار نه‌كراوه‌، یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان كه‌وتۆته‌ سه‌ر خانووێكك له‌ ناوچه‌ی "گه‌ڕه‌كی جیهاد" له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون و ئاماژەیان بەوەیشدا کە یەکێک لە مووشەکەکان لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەخوارە.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد، لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە بیستراون.

به‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باسی لەوە کردووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە بنکەی ڤیکتۆریا سەربە سوپای ئەمریکا کە لەناو فڕۆکەخانەکەی نێودەوڵەتی بەغدا جێگیرکراوە، بەرپەرچی یه‌كێك له‌ ھێرشه‌ مووشەکیه‌كانی داوەتەوە.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad