ZNA - ههولێر
له راگهیهنراوێكدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكهی بەغدا دەکەن كه لە لە ٢١ی ئەم مانگەدا روویدا، تەقینەوەکە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندووە بووە هۆی کوشتنی لانیکەم ٣٢ کەس و برینداربوونی ١١٠ کەسی دیكه.
له راگهیهنراوهكهدا كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس هاتووه، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوپەڕی هاوسۆزی و سەرخۆشیی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکوومەتی عێراق دەردەبڕن و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکڕیزی و پڕۆسەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانیی عێراق دەردەبڕن.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە تیرۆر بە هەموو جۆرە شێواز و دەربڕینەکانییەوە یەکێکە لە هەرە مەترسیدارترین هەڕەشەکان بۆسەر ئاشتیی و ئارامیی جیهانی.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها باسیان لە پێویستبوونی پەلکێشکردنی ئەنجامدەران و دارایی دابینکەران و سەرپەرشتیارانی ئەم جۆرە تاوانە تیرۆریستییە قێزەونانە بۆ بەردەم دادگا کردەوە لەگەڵ داواکردنیشیان لە هەموو وڵاتانی ئەندام بۆ هاوکاریکردنی چالاکانە لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هەموو دەسەڵاتە پەیوەنددارەکانی تر بۆ ئەم مەبەستە بەگوێرەی پابەندییەکانیان لەبەر ڕۆشنایی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارە پەیوەنددارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشدا.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشیان دووپات کردەوە کە هەر کارێکی تیرۆریستی بەهەر بیانوویەکەوە بێت بەتاوان هەژمار دەکرێت بێگوێدانە پاڵنەرەکەی لەلایەن هەر کەس و لەهەر شوێن و لەهەر کاتێکدا ئەنجام بدرێت.
ئهوهشیان خستهروو، وڵاتانی ئەندام پێویستە بەگوێرەی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکانی تر، بەگرتنەخۆی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسای پەنابەریی جیهانی و یاسای مرۆیی جیهانیش،
بەهەموو شێوەیەک بەرەنگاری هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی ببنەوە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاشتی و ئارامیی جیهانی.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی خۆشیان بۆ سەقامگیریی عێراق و شەڕی دژی تیرۆر، بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیشەوە، بۆ عێراق دووپات دەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |