ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، حه‌وت چه‌كداری داعش به دوو هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له چیای قه‌ره‌چوغ كوژران.
ئه‌و شانه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد و به فه‌رمان و ههماههندێ فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان، فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو هێرشی كرده سه‌ر چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له كه‌رتی كه‌ركوك ئه‌جامدرا.
به‌یاننامه‌كه وتیشی، هه‌ردوو هێرشه‌كه بووه هۆی كوشتنی حه‌وت چه‌كداری داعش و خاپووركردنی چوار تۆنێل كه ئه‌و چه‌كدارانه به‌كاریان ده‌هێنا.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |