English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوباد تاڵەبانی لە کۆڕۆنا چاکبووە 
2021-01-23 [06:47 AM]

ZNA- ھەولێر 



جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان چەند رۆژێک پێش ئێستا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ئێستاش دەڵێت، پاش پشکنینم ئەمڕۆ دەرکەوت کە چیتر ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم.
 
ئەمڕۆ شەممە ٢٣-٠١-٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە توویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە "سڵاو ئازیزان، پاش پشکنینم ئەمڕۆ دەرکەوت کە چیتر ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم. لێرەوە سوپاسی ھەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە ھەواڵیان پرسیووم و ھیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ دەخواستم."
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان "تکا" لە ھاونیشتمانییان دەکات، "پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆتان و ئازیزانتان لەم ڤایرۆسە بپارێزن."





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad