ZNA-هەولێر بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ٤١ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٢ دۆلار و ٢٧ سەنت دەفرۆشرێت.
بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |