ZNA – هەولێر
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبی، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە نزیک تکریت، بۆسەیەكیان دانابوەوە بەلایەنی کەمەوە 11 چەکداری حەشدی شەعبیان كوشت و 10 ی تریشیان بریندار كرد.
ئەبو عەلی ئەلمالیکی، ئەفسەرێکی لیوای 22، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند "داعش هێرشی کردە سەر لیوای 22 و فەرماندەی لیواکە وجێگرەکەشی لە هێرشەکەی داعشدا کوژراون.
سەرچاوەکانی حەشدی شەعبی باس لەوە دەكەن، بەگشتی لەو بۆسەیەی داعشدا 11 کەسیان کوژراون، 10ـی دیکەش بریندارن، ناوی سەرجەم کوژراو و بریندارانیشیان بڵاوکردووەتەوە.
چەکدارانی داعش، چەکی سووکیان بەکارهێناوە، لە تاریکیدا خۆیان شاردووەتەوە و لە رۆژهەڵاتی تکریت کە سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدینە هێرشەکەیان کردووە.
وێنەی فەرماندەكەی لیوای 22 ی حەشدی شەعبی

ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |