ZNA- ھەولێر
لە یاریێكی ئاگرینی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئه‌یسی میلانی پێشەنگ میوانداری یانەی ئەتڵەنتای کرد.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی ئەتڵەنتا توانی بەسێ گۆڵی بێبەرامبەر میلانی پێشه‌نگ تووشی شكست بكات و سێ خاڵی گرنگ لێوه‌رگرێت.
گۆڵەکانی ئه‌تڵه‌نتا هه‌ریه‌كه له یاریزانان رۆمێرۆ، ئیلیسیچ و زاپاتا له خوله‌كه‌كانی 26، 53 و 77 تۆماریان کرد.
دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئەتڵەنتا خاڵەکانی گەیاندە 36 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چوە چوارەمی ڕیزبەندی و میلانیش سەرەڕای شکستکەی بە 43 خاڵ لەپێشەنگی خولی ئیتاڵیدا مایەوە.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |