ZNA - هەولێر موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٠٣ بەملاوە ٤٧٥ رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون.
بە گوتەی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان، ئەمەش لە جیهاندا بەرزترین ژمارەی کوژرانی رۆژنامەنووسانە.
موئەیەد لامی هەروهها گوتی: لە دوای هاتنی داعش، هەتا هەتا کاتی کۆکردنەوەی خەلافەتەکەی لە عێراق، ٥٥ رۆژنامەنووس کوژراون.
نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان دەڵێت، بڵام راگەیاندن رۆڵی گەورەی لە ئاشکراکردنی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی هەبووە.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |